بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەشار جەعفەری لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی سوریا ، داگیرکاریی ئەمریکاو دزینی نەوتی سوریای شەرمەزار کرد و گوتی ، شەڕی دژی سوریا کاتێ کۆتایی دێ کە داکۆکی لە تیرۆریسمێک کە لە دەرەوەڕا پشتیوانی دەکرێ ، بوەستێ .
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی روسیا لەم دواییانەدا رایگەیاند ، ئەمریکا بە شێوەی نایاسایی لە بیرە نەوتیەکانی سوریا هەر مانگ زیاتر لە 30 میلۆن دۆڵار نەوت هەڵدەگرێ .
پێشتریش چەندین راپۆرت لە بارەی هاریکاریی لەشکەریانی ئەمریکی لە گەڵ گروپی تیرۆریستی داعش بۆ قاچاغ کردنی نەوتی سوریا بڵاو ببووەوە .
.........
340